چركەساتی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەی جەنگی سوریا/ ڤیدیۆ

فڕۆكەوانەكە لە مردن رزگاری بووە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

گرووپی چەكداری "احرار الشام" چركەساتی كەوتنەخوارەی فڕۆكەیەكی جەنگی سوریا بڵاو كردەوە.

فڕۆكەی جوری میگ 23 رۆژی شەممەی رابردوو لە ناوچەیەكی پارێزگای ھاتای توركیا لە نزیك سنووری سوریا كەوتە خوارەوە.

ھەر ئەو كات میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە فڕۆكەوان رزگاری بووە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە، بێ ئەوەی ھیچ زانیارییەك لەبارەی تەندروستی فڕۆكەوان بڵاو بكرێتەوە، كە بە تەنیا بووە.

سوپای سوریا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "پەیوەندییان لەگەڵ فڕۆكەیەكی جەنگی پچڕاوە كە لە ئەركێكی چاودیریكردندا بووە لە نزیك سنووری توركیا".

"احرار الشام" بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند فڕۆكەیەكی حكومەتیان خستووەتە خوارەوە كە لە ئاسمانی پارێزگای ئیدلب لە باكووری رۆژئاوای سوریا دەسوڕایەوە و ھێرشی ھەوایی ئەنجامیدەدا.

سەرۆك وەزیرانی توركیا بیناڵی یلدرم لەمبارەوە رایگەیاند ھۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە نادیارە، بەڵام ئاماژەشی بە خراپی كەشوھەوای ناوچەكەدا.

دانیشتوانانی گوندی سامانداغ بە "ئاژانسی دۆغان"یان گوت دەوروبەری كاتژمێر 18:30 دەنگێكی گەورەیان بیست و بۆ پۆلیس تەلەفۆنیان كرد.

سەرچاوە: Alarabiya

JS