ئالووده‌بووانی فه‌یسبووك ئه‌م هه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه
K24 - هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی، هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالووده‌بووی به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، به‌تایبه‌تیش "فه‌یسبووك" و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئالووده‌بووان، هه‌ست به تێپه‌ڕبوونی كات ناكه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن توێژه‌رانی ناوه‌ندی زانستی هه‌سته ده‌مار و زانین، له زانكۆی كێنتی شانشینی یه‌كگرتوو ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامه‌كانیشی له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ بڵاوكرایه‌وه.
توێژه‌ران ئه‌وه‌شیان روونكردووه‌ته‌وه، گه‌ڕان به‌ناو په‌یجه‌كانی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئینته‌رنێت به گشتی، كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئاستی خه‌مڵاندن و پێشبینیكردنی كات له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی لاوازبوونی هه‌ستكردن به كات.
توێژه‌ران تاقیكردنه‌وه‌كانییان له‌سه‌ر 44 كه‌س ئه‌نجامداوه و كۆمه‌ڵێك وێنه‌یان له رێگه‌ی ئینته‌رنێت و فه‌یسبووك، به ئامێره جیاوازه‌كان نیشانداون، دواتریش هه‌مان ئه‌و وێنانه‌یان به شێوه‌یه‌كی چاپكراو پێداون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یرییان بكه‌ن.
به‌و هۆیه‌وه توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی به هۆی ئینته‌رنێته‌وه سه‌یرییان كردووه، كاتێكی زۆر زیاترییان پێویست بووه، به‌ڵام هه‌رچی وێنه چاپكراوه‌كانه، به شێوه‌یه‌كی خێراتر سه‌یرییان كردووه و كاتێكی كه‌متر به دیار وێنه‌كانه‌وه بوونه.
توێژینه‌وه‌كانی پێشووتریش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه فه‌یسبووك، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی به‌كارهێنه‌ر ده‌كات و تووشی خه‌مۆكی ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له رێگه‌ی ئامێری تابڵێت "ئه‌پڵ و سامسونگ و جۆره‌كانی دیكه"، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستی قوتابییان ده‌بێت و له تاقیكردنه‌وه‌كانیش، نمره‌ی كه‌متر به‌ده‌ست ده‌هێنن.
ئه‌و جۆره به‌كارهێنانه‌ی ئینته‌رنێت و كردنه‌وه‌ی فه‌یسبووك، له رێگه‌ی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تیش له شه‌وان، ده‌بێته هۆی كه‌مخه‌وی و خه‌وزڕان و به‌كارهێنه‌ران تووشی گرفتی دیكه‌ی ته‌ندرووستی ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌رچوونی تیشكی شین له شاشه‌ی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانه‌وه، ده‌بێته هۆی درووستبوونی كێشه بۆ ته‌ندرووستی به‌كارهێنه‌ران، له رووی جه‌سته‌یی و مێشكییه‌وه.