گوتەبێژی پارتی: تێبینیمان لەسەر پڕۆژەكەی یەكگرتوو ھەیە

"بەھۆی بارودۆخی ناوخۆیی یەكێتی كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەو حزبە دواكەوتووە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوای كۆتایی ھاتنی كۆبوونەوەی شاندی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی رایگەیاند: "تێبینیمان لەسەر پڕۆژەكەی یەكگرتوو ھەیە و لە پڕۆژەكەدا ریزبەندی باش بۆ كێشەكان نەكراوە".

مەحموود محەمەد گوتیشی: "لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی پاشگەز نەبووینەتەوە".

راشیگەیاند: "لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان بۆچوونی جیاوازمان ھەیە، دامەزراوەكانی كوردستان تەنھا ھی پێنج حزب نین و پێویستە ھەموو لایەنەكان بەشداری لە كۆبوونەوەكان بكەن".

سەبارەت بە وەستانی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان گوتەبێژی پارتی گوتی: "بەھۆی بارودۆخی ناوخۆیی یەكێتی كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەو حزبە دواكەوتووە".