واشنتۆن و به‌غدا له‌سه‌ر روێوشوێنی نوێی ئه‌منی رێككه‌وتوون
K24 - هه‌ولێر:
له بڕیاره نوێیه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا، عێراق له لیستی ئه‌و 7 ده‌وڵه‌ته زۆرینه موسڵمانه ده‌رهێنراوه كه هاووڵاتییه‌كانیان بۆیان نییه بچنه ئه‌مریكا.
بڕیاری ده‌رهێنانی عێراق له لیسته‌كه به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی( CNN ) ئه‌مریكی پاش په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بووه، كه رۆژی 10/2/2017 ئه‌نجامیاندا، جگه له‌وه‌ش عه‌بادی و مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له شاری میونشن له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی جیهان ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته راسته‌وخۆ گفتوگۆیان كردووه.
جگه له‌وه، ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی عێراقی، ده‌رباره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ورد و گونجاو بۆ رێگه‌گرتن له چوونی تیرۆریسته‌كان بۆ خاكی ئه‌مریكا گفتوگۆیان كردووه و پلانیان له‌وباره‌یه‌وه داناوه.
دوای راگه‌یاندنی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی تره‌مپ، تیله‌رسۆن گووتی" عێراق هاوپه‌یمانێكی گرنگه له شه‌ڕی دژی داعش، له‌م كاته‌دا سه‌ربازه ئازاكان به‌هه‌ماهه‌نگی و نزیك له پیاوان و ژنانی هێزه‌كانمان ده‌جه‌نگن".
هه‌روه‌ها گووتی"ئه‌و پێداچوونه‌وه‌ی له ماوه‌ی مانگی رابردوودا كرا، به پشت به‌ستنه به كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی ئه‌منی كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراقی په‌نای بۆ ده‌به‌ن، ئه‌و رێوشوێنانه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌و كه‌سانه بگیرێت كه نیازی ئه‌نجامدانی تاوان و كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان هه‌یه تا نه‌توانن بگه‌نه ئه‌مریكا".