ئه‌و یاریزانانه‌ی پیلانگێریان له دژی ئێنریكی كرد بوو ئاشكرا بوون
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كارگێرانی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر داوای 5 یاریزانی یانه‌كه بڕیاری نوێنه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئێنریكیان داوه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 7 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی Don Balloonـی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا راستی و دروستی هۆكاری درێژنه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لویز ئێنریكی بڵاو كردۆه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، 5 یاریزانی سه‌ره‌كی یانه‌ی بارسێلۆنا (مێسی، سوارێز، پیكێ، ئینیێستا و بۆسكێتس) داوایان له‌سه‌رۆكی یانه‌كه كردووه گرێبه‌ستی لویز ئێنریكی راهێنه‌ر درێژ نه‌كرێته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه دوای ئه‌وه‌ی ئێنریكی دركی به‌م پیلانگێرییه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌م ناڕه‌زاییه رزگار بكات پێش یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بڕیاری رۆیشتنی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه داوه.