نووسينگه‌ى عه‌بادى: بارزانى و عه‌بادى شه‌ڕى مووسڵ و پرسى ئاواره‌كانيان تاوتوێكردووه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر پێشوازى له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى كرد و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
نووسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 گه‌يشتووه، هاتووه: له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ستهاتووه‌كانى مووسڵ و به‌رده‌وامى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى تاوتوێكران و جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنى كارى نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم كراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌ردوولا بانگه‌واز ئاراسته‌ى هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ن بۆ يه‌كخستنى گوتارى سياسى له‌م ره‌وشه‌دا كه عێراق پێيدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه و ئاسته‌نگه‌كانى سه‌ر رێگه پێويست به كارى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنيان.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى ئاواره‌كان و به‌گه‌ڕخستنى هه‌وڵى زياتر له پێناو ئه‌و پرسه‌دا تاوتوێكراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: جه‌خت كرايه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و تێگه‌يشتنى گه‌وره‌ى نێوان هه‌موو ريزه‌كانى هێزه چه‌كداره‌كان له ناويشياندا پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.

