ئێران: گرێبه‌سته نه‌وتييه‌كانى ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان بڕياره‌كه‌ى ئه‌مريكايان گۆڕيوه
K24 – هه‌ولێر:
ئەندامانی پەرله‌مانی ئێران بە گومانەوە دەڕواننە بڕیاری نوێی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مريكا لەسەر لابردنى عێراق لە ریزی ئەو وڵاتانەی هاتوچۆ بۆ ئەمریکایان لێ قەدەغە کراوە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرله‌مانی ئێران لەو بارەیەوە بە کوردستان 24ی راگەیاند، گرێبەستە نەوتییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هۆکاری ئەم بڕیارە بووە.