هێمن هه‌ورامى: سبه‌ى مه‌كته‌بى سياسى پارتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى "گرنگ" ئه‌نجامده‌دات
K24 – سلێمانى:
هێمن هه‌ورامی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزى به‌شداريكردنى له پێنجه‌م ديدارى سلێمانى، تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند،سبه‌ى پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان ئه‌نجامده‌درێت و له دوو رۆژى داهاتووشدا كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر هه‌يه هه‌فته‌ى ئاينده كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگى پارتى و يه‌كێتى ئه‌نجام بدرێت.
هێمن هه‌ورامى جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئيدى ناكرێت به پرۆژه و پڕۆژه‌كارييه‌وه خه‌ريك بين و ره‌وشى هه‌رێم گه‌يشتووه‌ته قۆناغێك پێويستى به بڕيارى يه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامێك به خه‌ڵكى كوردستان بدرێت. پێويست به‌وه ده‌كات هه‌موولايه‌نه‌كان بگه‌ينه نه‌خشه رێيه‌كى ئه‌وتۆ كه ره‌وشى هه‌رێم بگه‌يه‌نينه قۆناغێكى باشتر.