سێ منداڵی ئێزدی رزگاركران
K24 - هه‌ولێر:
سێ منداڵی دیكه‌ی كوردی ئیزدی، پاش ئه‌وه‌ی له كاتی داگیركردنی ناوچه‌كانی شنگال له ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ دایك و كه‌سوكاریان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێنران، رۆژی 23/2/2017 دوای هه‌وڵێكی زۆری ده‌زگا ئه‌منی و په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان توانرا رزگاربكرێن و بگه‌نه شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان.
نیعمه‌ت مارۆنسی، په‌یامنێری كوردستان24 له پارێزگای دهۆك، دیداری له‌گه‌ڵ باوكی 2 له‌و منداڵانه ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند" به‌هه‌وڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان توانراوه منداڵه‌كانم رزگاربكرێن، ئه‌وان پاش رزگاربوونیان ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له كۆبانێ بوون، ئه‌مڕۆ ئه‌و منداڵانه گه‌یشتنه‌وه لام، به‌ڵام هێشتا دایكیان و ژماره‌یه‌كی دیكه له كه‌سوكارمان له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشدا ماونه‌ته‌وه و رزگارنه‌كراون.
ئه‌و منداڵانه و باوكیان له ئۆفیسی كاروباری رفێنراوه‌كان بوون له پارێزگای دهۆك و له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، حسێن قائیدی به‌رپرسی ئۆفیسی رفێنراوه‌كان گووتی" ئه‌و منداڵانه به هه‌وڵی ده‌رگا ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان ئازادكراون و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه بوونه‌ته هۆی ئازادبوونیان، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدانییه".
قائیدی ئه‌وه‌شی گووت" تا ئێستا توانراوه 2918 كه‌س له رفێنراوه‌كانی لای داعش ئازادبكرێن و له‌م رۆژانه‌شدا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی كوردانی ئێزدی رزگارده‌كرێن".
ئه‌و منداڵه‌كه‌ی دیكه‌ش كچه و گه‌یشتووه‌ته‌وه لای كه‌سوكاره‌كه‌ی