نمايشكارێكى رووسيا له به‌حره‌ين بێسه‌روشوێن ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزخانه‌ى رووسيا له به‌حره‌ين رايگه‌ياند، كچه نمايشكارێكى رووسى ماوه‌ى 7 رۆژه له به‌حره‌ين بێسه‌روشوێنه.
گوته‌بێژى باڵيۆزخانه‌كه ئه‌ليكسه‌نده‌ر بوگودين، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 10ى ئازار/ مارسى 2017، رايگه‌ياند، لايه‌نى رووسيى به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى به‌حره‌ين سه‌رقاڵى لێكۆڵينه‌وه‌ن له چاره‌نووسى ئه‌و كچه نمايشكاره‌ى رووسيا.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه پۆليسى رووسيا له يه‌كاتيرينبورگ، رايگه‌ياند بۆ زانينى چاره‌نووسى سازۆنۆڤا په‌يوه‌ندييان به پۆليسى ئينته‌رپوڵه‌وه كردووه.
ماريا سازانۆڤا ته‌مه‌نى 21 ساڵه و هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى به‌حره‌يه‌نى كردووه و تا ئێستا هيچ زانيارييه‌ك له باره‌ى چاره‌نووسييه‌وه له‌به‌ر ده‌ستدا نييه.