جۆن دۆريان: په‌كه‌كه وه‌ك گرووپێكى تيرۆريستى ده‌ناسين
K24 – هه‌ولێر:
جۆن دۆريان، گوته‌بێژى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رايگه‌ياند، له سه‌دا 75ى ته‌واوى مووسڵ كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه و داعش تواناى به‌رگرى نه‌ماوه و ژماره‌يه‌كى زۆرى چه‌كدارانى داعش به هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌كانه‌وه كوژراوون. گوتيشى: ئێمه په‌كه‌كه وه‌ك گرووپێكى تيرۆريستى ده‌ناسين.
له لێدوانێكى تايبه‌تى بۆ كوردستان24، جۆن دۆريان گوتيشى: هێزه عێراقييه‌كان له پێشڕه‌وييه‌كان به‌رده‌وامن و توانايه‌كى به‌رچاويان پيشانداوه و له تواناياندا هه‌يه له ماوه‌ى مانگێكدا ته‌واوى رۆژئاواى مووسڵ كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌ربازانى ئه‌مريكا رۆڵى راوێژكارى ده‌بينن و زانيارى هه‌واڵگرى و چاودێرى ئاسمانى و درووستكردنى هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى بۆ هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق دابينده‌كه‌ن.
له باره‌ى شه‌ڕى ره‌ققه‌وه جۆن دۆريان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، زۆر گرنگه كه هه‌ر هێزێك به‌شدار ده‌بێت له ئۆپراسيۆنى ره‌ققه، لووله‌ى تفه‌نگه‌كه‌ى رووبه‌ڕووى داعش بكاته‌وه نه‌ك هاوپه‌يمانه‌كانى ئه‌مريكا.
گوتيشى: گرنگه ئێمه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركيا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
روونيشيكرده‌وه، ئێستا هێزێكى نوێى ئه‌مريكا ره‌وانه‌ى سووريا كراوه و هێزێكى تۆپخانه‌ى تايبه‌تى ئه‌مريكيش ده‌چێت ئه‌مه‌ش بۆ هاوكاريكردنى هاوپه‌يمانه‌كانمانه كه ده‌يانه‌وێت ره‌ققه رزگار بكه‌ن.
له باره‌ى رێگرى له پێكدادانى توركيا و يه‌په‌گه، جۆن دۆريان گوتى: ده‌كرێت ئاسايش له منبج رابگيرێت بێ ئه‌وه‌ى هيچ گرژييه‌ك درووست بێت و ئێمه هێزه‌كانمان له‌و ناوچانه جێ‌گير كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هيچ به‌ريه‌ككه‌وتنێك درووست نه‌بێت و هاوكارى هێزه خۆجێيه‌كانيش بكه‌ين بۆ شه‌ڕى داعش.
سه‌باره‌ت به به‌شداريكردنى هێزى كوردى له شه‌ڕى ره‌ققه، جۆن دۆريان گوتى: هێشتا ئه‌و خاڵه يه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
له باره‌ى پێشمه‌رگه‌كانى رۆژئاوا، گوتى: هه‌موو هێزێك كه به‌شداره له ئۆپراسيۆنه‌كاندا ده‌بێت هێزى ناوچه‌يى تێدابێت وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌بينين له هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه عه‌ره‌ب و كورد و پێكهاته‌كانى ديكه‌ى تێدايه و هيچ زانيارييه‌كم له باره‌ى پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا نييه و هه‌ماهه‌نگيمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى هه‌يه و ئه‌وان هێزى سه‌ره‌كين له رزگاركردنى ره‌ققه‌دا.
سه‌باره‌ت به هه‌بوونى په‌كه‌كه له شنگال گوتى: هه‌ر هێزێك رووبه‌ڕووى داعش ده‌بێته‌وه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق هه‌بێت و ئێمه په‌كه‌كه وه‌ك گرووپێكى تيرۆريستى ده‌ناسين.