نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان توركيا به‌ پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ تۆمه‌تبار ده‌كات

بەھۆی شەڕ و کوشتاری باکووری کوردستانەوە 2000 هاووڵاتى کوژراون
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، حکومەتی تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی چەندین شارۆچکەی لە باکووری کوردستان تێکداوە و مافەکانی مرۆڤیشی پێشێل کردووە.

نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئاشکراشی كردووه‌، لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا بەھۆی شەڕ و کوشتاری باکووری کوردستانەوە 2000 هاووڵاتى کوژراون و نزیکەی 500 هه‌زار هاووڵاتى دیکە ئاوارە بوون.