یاریزانانی بارسێلۆنا داوا له ئینریكێ ده‌كه‌ن له بڕیار‌ی رۆشتنه‌كه‌ی په‌شیمان ببێته‌وه
دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌یان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ، یاریزانانی بارسێلۆنا داوا له ئێنریكی ده‌كه‌ن له بڕیار‌ی رۆشتنه‌كه‌ی په‌شیمان بێته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی بڵاوی كرده‌وه چه‌ند یاریزانێكی بارسێلۆنا داوایان له لویس ئینریكێ كردووه، له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان ببێته‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م وه‌رزێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رده‌وامبێت، به‌ڵام ئینریكێ ئه‌و داوایه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا نییه و كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به یه‌كجاری یانه‌ی بارسێلۆنا جێده‌هێڵێت.
ئێنریكی له 2 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر بڕیار‌ی رۆیشتنی له یانه‌ی بارسێلۆنا راگه‌یاند، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریزه‌كانی یانه‌كه جێده‌هێڵێت.