قسه‌كانی عەبادى له‌ باره‌ی گۆڕینی ناوى "ناوچه‌ ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان" كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

هه‌رێمی كوردستان له‌ مێژه‌ ناوی ئه‌و ناوچانه‌ی گۆڕیوه‌
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:

راوێژکارێکی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ کوردستان 24 لەبارەی گۆڕێنی ناوچەی ناکۆکی لەسەره‌كان، بەناوچەی رێکەوتوو لەسەر, دەڵێت: "وتەکانی عەبادی ڕوونە و پێویستە نەخشەرێگا ئامادە بکرێت بۆ گەیشتن بەدەرەنجام".

بەشێک لەچاودێران و شارەزایانی سیاسی ھەرێمی کوردستانیش کە رایان لەسەر ئەو وتانەی عەبادی جیاوازە، ھەندێك دەڵێن پێویستە کورد متمانە بەو قسانەنەکات و خۆی راپرسی لەو ناوچانە ئەنجام بدات، ھەندێکی دیكه‌ش دەڵێن, پێویستە کورد پشتیوانی لەعەبادی بکات.

ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان کەلای کورد بە ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەناسرێت، بەپێی دەستوور دەبوو, لە دوای 31/12/2007 بگەرانایەتەوە سەر ھەرێمی کوردستان بەڵام ١٠ ساڵ تێپەڕبووە و ئەو ماددە دەستووريیە جێبەجێ نەبووە، پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان متمانەی بەو قسانەی عەبادی نیيە و داوا دەکات, کورد خۆی بۆ راپرسی لەو ناوچانە ئامادە بکات.