خەڵكی منبج لە ترسی رژێمی سووریا شارەكەیان جێدەھێڵن
K24 - منبج
دوای ئەوەی چەند گوند و ناوچەیەكی دەوروبەری منبج لەلایەن ئەنجوومەنی سەربازی شارەكە، رادەستی رژێمی سووریا كرایەوە، ترس و دڵەڕاوكێ بوونە و لە ئێستادا خەڵكی شاری منبج بەتایبەتی ئەوانەی مەترسیان ھەیە رژێمی سووریان بە زۆر بیانكاتەوە بە سەرباز شارەكە جێدەھێڵن.
لای خۆشیانەوە سەركردەكانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج دەڵێن، ھیچ ھێزێك نایەتە ناومنبج، ئەو ناوچانەی كە رادەستی رژێمی سووریا كراون بۆ پاراستنی سنوورەكانە و بە رێككەوتن كراوە.