هۆڵه‌ندا ره‌خنه له وته‌يه‌كى ئه‌ردۆغان ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى هۆڵه‌ندا مارك روته رايگه‌ياند، لێدوانى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له باره‌ى هۆڵه‌نداوه په‌سند كرا‌و نييه.
دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هۆڵه‌ندا رێگه‌ى نه‌دا فڕۆكه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ له وڵاته‌كه‌ى بنيشێته‌وه، به‌رپرسانى توركيا لێدوانى تونديان دژى هۆڵه‌ندا بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هۆڵه‌نداى به پاشماوه‌ى نازيى و فاشييه‌كان وه‌سفكرد.
مارك روته به رۆژنامه‌وانانى راگه‌ياند، ئه‌و وتانه‌ى ئه‌ردۆغان شێتين.
گوتيشى: تێده‌گه‌م ئه‌وان توڕه‌ن، به‌ڵام به شێوه‌يه‌كى سرووشتى ئه‌و شێوازه‌ى قسه‌ى پێده‌كه‌ن په‌سندكراو نييه.