ئه‌ردۆغان: ده‌مانه‌وێت منبج كۆنترۆڵ بكه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ده‌خوازێت كۆنترۆڵى منبج بكات.
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ مۆسكۆ، ئه‌ردۆغان گوتى: وڵاته‌كه‌ى ده‌ستبه‌ردارى خواستى كۆنترۆڵكردنى منبج نه‌بووه.
گوتيشى: به سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتينى راگه‌ياندووه، كه هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا له‌و رووه‌وه كار بكات.
توركيا شارى منبجى خستووه‌ته ناو ئه‌و هێڵه ئه‌منييه‌ى كه ده‌يه‌وێت بيكێشێت و به هۆيه‌وه ناوچه‌يه‌كى ئارام له سنووره‌كانى خۆى درووستبكات.
ئامانجى توركيا له كۆنترۆڵكردنى منبج ئه‌وه‌يه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له ناوچه‌كه دوور بخاته‌وه، كه ئه‌نقه‌ره به هێزێكى تيرۆريستى وه‌سفيان ده‌كات.
ئه‌و هێزه به شێوه‌يه‌كى رانه‌گه‌يه‌ندراو له منبج هه‌ن و له لايه‌ن ئه‌مريكاوه، پشتيوانيان لێده‌كرێت.
منبج، له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بوو، له ئۆپراسيۆنێكدا كه له لايه‌ن يه‌كينه‌كانه‌وه ئه‌نجامدرا، دواى زياتر له 70 رۆژ شه‌ڕ و پێكدادان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگار كرا.