ئەگەر ھەیە ئەمڕۆ لایەنەكان لەسەر پۆستەكانی ھەڵەبجە رێك بكەون

بۆ دابەشكردنی پۆستەكان لایەنە سیاسییەكان لە ھەڵەبجە لە كۆبوونەوەدان

K24 - ھەڵەبجە

لایەنە سیاسییەكان لە ھەڵەبجە لە كۆبوونەوەدان بۆ رێككەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكان.

پەیامنێری كوردستان24 لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "ئەمڕۆ بۆ جاری 41مین لایەنە سیاسییەكان لە ھەڵەبجە لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا و پۆستە ئیدارییەكانی دیكە لە مەڵبەندی 1 بزووتنەوەی ئیسلامی لە ھەڵەبجە لە كۆبوونەوەدان".

گوتیشی: "دوای ئەوەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان بەو پۆستانە قایل نەبوو كە وەك پشك بۆی دیاركراون، بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاندووە، یەكێك لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پێیدراوە دەداتەوە بە پارتی، لە ئەگەری قایل بوونی پارتی رەنگە لایەنەكان بگەن بە رێككەوتن".

دوای سێ ساڵ بڕیاری بوونی ھەڵەبجە بە پارێزگا، بەڵام ھێشتا لایەنە سیاسییەكان نەیانتوانیوە لەسەر دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكان رێك بكەون.

 

ئەگەر ھەیە ئەمڕۆ لایەنەكان لەسەر پۆستەكانی ھەڵەبجە رێك بكەون
ئەگەر ھەیە ئەمڕۆ لایەنەكان لەسەر پۆستەكانی ھەڵەبجە رێك بكەون