كریستیانۆ ده‌بێته باوكی دوو كوڕ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی دایكیان دیار بێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی به‌م نزیكانه دوو كوڕی دووانه له ئه‌مریكاوه به‌ره‌و مه‌درید ده‌هێنێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی دایكیان دیار بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12 ئاداری 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید داوای له خانمێكی ئه‌مریكی كردووه كه له رێگه‌ی منداڵبوونی ده‌ستكرده‌وه (دووانه‌یه‌كی كوڕ)ـی بۆ بخاته‌وه، دواتر له ئه‌مریكاوه به‌ره‌و مه‌دریدی ده‌هێنێته‌وه.
كریستیانۆ كه ئێستا خاوه‌نی منداڵێكه به ناوی (جۆنیۆر)ـه و ته‌مه‌نی 7 ساڵه و جگه له كریستیانۆ كه‌س نازانی دایكی ئه‌و منداڵه كێیه؟ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و پرسیاره، بۆچی كریستیانۆ به‌مجۆره منداڵ دێنێته دنیاوه؟
كریستیانۆی 32 ساڵ، دوای جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیرینا شایكی خانمه بازرگان و نمایشكاری رووسیا، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ جۆرجینا رۆدریگێزی خانمه نمایشكاری ئیسپانی هه‌یه.