به ڤیدیۆ... ئینته‌ر میلان گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد

له گه‌ڕی 28ـه‌مینی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئینته‌رمیلان به 7 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی ئاتـڵانتای برده‌وه، یانه‌ی ناپۆلیش به 3 گۆڵی خاوێن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، یانه‌ی ئۆدێنزیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له یارییه‌كه‌ی ئینته‌ر میلان، ماورۆ ئیكاردی ئارجێنتینی هاتریكی تۆمار كرد، 2 گۆڵی دیكه‌ش له لایه‌ن (ئیڤر بانیگا) تۆمار كرا، رۆبێرتۆ جیلاردینی و دانیلۆ دی ئه‌مبرۆزیۆ هه‌ریه‌كه‌ی گۆڵێكیان تۆمار كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی ناپۆلی داخی شكسته‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌دریدی به یانه‌ی كرۆتۆنی ڕشت، له یارییه‌كه‌دا لۆرنزۆ ئینسینی دوو گۆڵی تۆمار كرد، تاكه گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش درایس مێرتینزی به‌لیجیكی تۆماری كرد.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه:
كیڤۆ ڤیرۆنا 4 ـ 0 ئیمپۆلی
پێسكارا 1 ـ 3 ئۆدێنزی
فیۆرێنتینا 1 ـ 0 كالیاری
ـ یانه‌ی ئینته‌ر میلان به 54 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی چواره‌م هه‌ڵكشا.
ـ یانه‌ی ناپۆلی به 60 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه جیاوازی خاڵه‌كان به 10 خاڵ له‌گه‌ڵ یوڤی پێشه‌نگ هێشته‌وه.
ـ ماورۆ ئیكاردی هێرشبه‌ری ئینته‌ر به 20 گۆڵ هاته پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه.
ـ درایس مێرتێنزی هێرشبه‌ری ناپۆلی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 19 گۆڵ.
لۆرێنزۆ ئینسینی هێرشبه‌ری ناپۆلی گۆڵی ده‌یه‌می له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی تۆمار كرد.