ئه‌ردۆغان: رێگه ناده‌ين له باكوورى سووريا ده‌وڵه‌تى رێكخراوێكى تيرۆريستى دابمه‌زرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند، "هه‌رگیز رێگه ناده‌ین له باكووری سووریا ده‌وڵه‌تێكی رێكخراوی تیرۆریستی دابمه‌زرێت."
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا كه له میانی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كدا له ئیستانبوڵ پێشكه‌شی كرد، باسی له ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی سوپای سووریای ئازاد و سوپای توركیا له باكووری سووریا كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "وه‌ك ده‌زانن له‌گه‌ڵ سوپای سووریای ئازاد پێكه‌وه چوینه ناو جه‌رابلوس كه هه‌ڕه‌شه‌بوو بۆسه‌ر توركیا. دواتر به‌هه‌مان شێوه چوینه ناو راعی. دواتر دابق و و دواتریش ئەلباب-مان كۆنترۆڵ كرد. ئه‌و شوێنانه‌مان له داعش پاككرده‌وه. ئێستاش نۆره‌ی منبجه و له سه‌ردانه‌كه‌مدا بۆ رووسیا ئه‌م بابه‌ته‌م به‌وردی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین باس كرد".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌موو بابه‌ته‌كه پاككردنه‌وه‌ی سووریایه له‌و پێكهاتانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر توركیا و هه‌رگیز رێگه ناده‌ین له باكووری سووریا ده‌وڵه‌تێكی رێكخراوی تیرۆریستی دابمه‌زرێت".
سه‌رۆك كۆمارى توركيا گوتيشى: "ده‌مانه‌وێت ئه‌مه بزانرێت. په‌یه‌ده و یه‌په‌گه هه‌رگیز ناتوانن ده‌وڵه‌تێكی رێكخراوی تیرۆریستی له ناوچه‌كه‌دا دابمه‌زرێنن و به‌پۆلیس و سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه كه هاوهه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ ئێمه، رێگه به‌وه ناده‌ین".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ