320 هه‌زار كه‌س كوژراون
K24 - هه‌ولێر:
له ماوه‌ی 6 ساڵی رابردووی، شه‌ڕی وێرانكه‌ر له سووریا، ژماره‌ی كوژراوانی جه‌نگه‌كه 320 هه‌زار قوربانیی تێپه‌ڕاند، كه 96 هه‌زار كه‌سیان خه‌ڵكی سڤیلن. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 2016 به شومترین و ره‌شترین ساڵ بۆ منداڵانی سووریا ناوده‌بات، ئه‌و ساڵه‌ش له‌مپه‌ری زۆر هاتنه پێشه‌وه و گرفتی زۆر بۆ هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كانی چاره‌سه‌ری ره‌وشه‌كه درووستبوو.
پێش دوو رۆژ له‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی سووریا پێ بنێته ساڵی حه‌ته‌مییه‌وه، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند" له ماوه‌ی 6 ساڵی رابردووی ئه‌و ململانێ خوێناوییه‌دا، ژماره‌ی كوژراوانی جه‌نگه‌كه گه‌یشتووه‌ته 320 هه‌زار كه‌س، ئه‌وه‌ش ئه‌و ژمارانه‌یه له مانگی 3 ی ساڵی 2011 وه تا مانگی 3 ی 2017 كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ست".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری، 96 هه‌زار كه‌س له كۆی ژماره‌ی كوژراوانی جه‌نگه‌كه خه‌ڵكی سڤیلن و 17 هه‌زار و 400 كه‌سیشیان منداڵن.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی گوتووه" رێژه‌ی كوژراوان له‌وكاته‌وه‌ی ئاگربه‌ست له 30/12/2016 وه جێبه‌جێكراوه كه‌میكردووه، به‌ڵام كوژرانی خه‌ڵكی هه‌رماوه".