پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید: نێیمار بارسێلۆنا جێده‌هێڵێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه نێیمار ریزه‌كانی بارسێلۆنا جێده‌هێڵێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مممه، 14 ئاداری 2017، پێگه‌ی Diario Golـی ئیسپانی، رایگه‌یاندووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی له داهاتوویه‌كی نزیك یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه جێده‌هێڵێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێرێز جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه نێیمار گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا درێژ ناكاته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌یه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك بچێت له ڕووی ماددییه‌وه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌ستكه‌وێت و وه‌ك ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ش سه‌یر ده‌كرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی نێیمار له بارسێلۆنا، ڕووده‌كاته پرێمه‌رلیگ و درێسی مانچێسته‌ر سیتی یان مانچێسته‌ر یونایتد ده‌پۆشێت.
نێیمار له دوایین یاری خۆی له چامپیۆنزلیگ ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش كرد و 2 گۆڵی كرد و یانه‌كه‌ی بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕانده‌وه.