له شهڕی داعش 10 ههزار پێشمهرگه برینداربوون
K24 - ھەولێر
ئاماری بریندارانی پێشمەرگە لە شەڕی داعش بۆ 10 هەزار پێشمەرگە بەرز بووەتەوە، هەر یەک لە وڵاتانی ئیتاڵیا و هۆڵەندا و پۆڵهندا بەنیازن ژمارەیەک پێشمەرگەی بریندار بۆ چارەسەر ببەنە رەوانەی دەرەوەی وڵات بكەن، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئەو پێشمەرگانە کەی دەنێردرێنە دەرەوە بۆ چارەسەر.