نه‌خشه ره‌شه‌كه كاڵده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و ناوچانه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست هێزه‌كانی عێراق و له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركراون، تا دێت فراوانتر ده‌بێت، سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌رده‌وام له پێشڕه‌ویدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی پارێزگاكه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه كه تا ئێستا له ده‌ست داعشدا ماون.
به‌گوێره‌ی دواین نه‌خشه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی عێراق كه له لایه‌ن شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگ سه‌ر به سوپای عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، سنووری خاك و قه‌ڵه‌مره‌وی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا، به پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تاكانی حوزه‌یرانی 2014 تا دێت به‌رته‌سكترده‌بێته‌وه.
ئه‌م نه‌خشه‌یه واقیعی سه‌ر زه‌وییه له پارێزگاكه و به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌كه ئێستا چه‌كدارانی داعش ته‌نها 20% شاری مووسڵ‌یان له رۆژئاواوه به‌ده‌سته‌وه ماوه.
دوای رۆژێك له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی ئه‌لئه‌غوات له رۆژئاوای مووسڵ، هێزه‌كانی عێراق دوو گه‌ڕه‌كی دیكه‌یان له‌و ناوچه‌یه‌ش رزگاركرد و هێزه‌كانی دژه تیرۆر گه‌ڕه‌كی نه‌وت و مووسڵی نوێیان خسته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆیان.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی نه‌ینه‌واش پارچه ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هیزه‌كانی عێراق به هاوكاری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هێرشی چه‌ند ئۆتۆبێلێكی بۆمبڕیژكراوی داعش له رۆژئاوای مووس تێكده‌شكێنن.