نۆكیا 3310 كێشه‌ی تێكه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
به‌شێك ئاره‌زوومه‌ندانی مۆبایلی جۆری نۆكیا 3310، نیگه‌رانن له‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كانیان رێگه به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره مۆبایله نه‌ده‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئاره‌زوومه‌ندانی مۆبایلی نۆكیا 3310 له ئوسترالیا و ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانن و ترسیان له‌وه هه‌یه حكوومه‌تی ولاته‌كه‌یان رێگه نه‌دات ئه‌و جۆره مۆبایله بێته ناو خاكه‌كه‌یانه‌وه و به‌كاربهێنرێت، چونكه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و ریپێدان وه‌رنه‌گیراوه.
له دواهه‌مین پێشه‌نگای ساڵانه‌ی مۆبایل له بارسلۆناى ئیسپانیا, جارێكی دیكه كۆمپانیای نۆكیا، ئامێری 3310ى به فۆرم و شێوه‌یه‌كی نوێ خسته‌وه بازاڕ و ئه‌وه‌ش كۆتایی به ماوه‌یه‌كی دریژ له دابڕانی ئه‌و ئامێره له بازاڕه‌كان هێنا.