توركه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى له عه‌ساره‌دانى هۆڵه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ره‌نگى پرته‌قاڵى، هێماى هۆڵه‌ندايه و له‌و سۆنگه‌يه‌وه ژماره‌يه‌ك له خۆپيشانده‌رانى تورك له ئيزميت، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن، هۆڵه‌ندييه‌كان له عه‌ساره ده‌ده‌ن و ده‌يانكه‌نه شه‌ربه‌ت و ده‌يانخۆنه‌وه، وه‌ك چۆن پرته‌قاڵێك ده‌كه‌نه شه‌ربه‌ت.
خۆپيشانده‌ره‌كان هه‌ڵمه‌تێكيان به ناوى سه‌ره‌تا له عه‌ساره‌تان ده‌ده‌ين و دواتر نۆشتان ده‌كه‌ين ده‌ستپێكردووه.
ئه‌و خۆپيشانده‌رانه ژماره‌يه‌كى زۆر پرته‌قاڵيان له‌به‌ر ده‌سته و ئاويان ده‌گرن وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ توڕه‌كردنى هۆڵه‌نداييه‌كان.
رۆژى 12ى ئازار/ مارسى 2017، هۆڵه‌ندا رێگه‌ى نه‌دا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌ردانى رۆتردام بكات.
هه‌ر هه‌مان رۆژ وه‌زيرى كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى توركيا فاتيمه به‌توڵ له لايه‌ن پۆليسى هۆڵه‌نداوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و تا سنوور له ژێر چاودێرى پۆليسدا بوو و له‌وێوه ره‌وانه‌ى ئه‌ڵمانيا كرا.