"مه‌گه‌ر ته‌رمه‌كه‌م له هۆڵه‌ندا ببه‌نه ده‌ره‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری خێزان و سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا له دوایین لێدوانی‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌و شه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هۆڵه‌نداوه رێگه‌ی لێگیراوه و براوه‌ته سنووری ئه‌ڵمانیا، ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا نه‌بوایه، ده‌بوو لاشه‌كه‌م له‌و شوێنه‌دا هه‌ڵگرنه‌وه".
فاتیمه بتوڵ سایان كایا، له ئه‌مریكاوه و له‌و كاته‌ی له شاری نیویۆرك بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ گۆڕانكاری ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی قسه‌ی بۆ جالیه‌ی توركی كردووه گوتوویه‌تی" ئه‌و شه‌وه كه له هۆڵه‌ندا رێگریم لێكراوه، گوتوومه ئه‌گه‌ر پێویست بێت، لێره ده‌مێنمه‌وه و ناڕۆم مه‌گه‌ر ته‌رمه‌كه‌م ببه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و گووتی" ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه".
فاتیمه بتوڵ، ئێستا له ئه‌مریكا سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌یه بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستوور، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان زۆر به گه‌رمی ئه‌م پرسه‌ی وه‌رگرتووه، له‌وێش به دڵ گه‌رمی قسه‌ی بۆ توركه‌كانی نیویۆرك كردووه و وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی "خه‌به‌ر تورك" بڵاویكردووه‌ته‌وه، فاتیمه گوتوویه‌تی" ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی ئه‌و شه‌وه له ده‌وری كونسوڵخانه‌كه له‌مپه‌ریان خسته‌به‌رده‌ممم، زۆر ره‌گه‌زپه‌رست و فاشیست بوون، چونكه به دووری 30 مه‌تر نه‌یانهێشت یه‌ك هه‌نگاو بنێمه پێشه‌وه و خۆم بگه‌یه‌نمه ناو كونسوڵخانه‌كه، چونكه ئه‌وێ وه‌ك خاكی توركیا ئه‌ژمارده‌كرێت".