"په‌كه‌كه له حه‌سه‌كه‌وه عه‌ره‌بی هێناوه‌ته خانه‌سۆر"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسان و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی خانه‌سۆر و سنونێ له ده‌ڤه‌ری شنگال، ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی دوێنێی ناوچه‌كه، كه دوای خۆپیشاندانێكی رێكخراوی په‌كه‌كه روویدا و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه، زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاشكراده‌كه‌ن كه هێنرابوونه خۆپیشاندانه‌كه.
په‌یامنێری كوردستان24 دیدارێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سنونێ ئه‌نجامداوه و ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه پرسیاری ئاراسته‌كردووه.
به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی سنونێ ده‌ڵێت:" پێشتر زانیاریمان هه‌بووه كه ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه پلانی سازكردنی گردبوونه‌وه‌یان هه‌یه، بۆیه چوون له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌وه خه‌ڵكێكی زۆریان به "كۆسته‌ر" هێناوه‌ته ناوچه‌كه، ئه‌و خه‌ڵكه هاورده‌یه زۆرینه‌یان عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای حه‌سه‌كه بوون و تێنه‌گه‌یشتووین ئه‌وانه كاریان چییه له‌م ناوچه‌یه و بۆچی داواده‌كه‌ن ئێمه له ناوچه‌كانی خۆمان و ناو ماڵی خۆمان برۆین".
ئه‌و به‌رپرسه كارگێڕییه‌ی سنونێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هێنرابوون به‌ردیان ده‌گرته هیزه‌كانی پۆلیس و سه‌ری زۆرێك له پۆلیسه‌كانیان شكاندووه، ئیمه نامانه‌وێت گرژی له ناوچه‌كانماندا هه‌بێت، به‌داخه‌وه دوو ژن له‌و ره‌وشه درووستكراوه‌دا كوژراون، یه‌كێكیان خه‌ڵكی شنگاله و ئه‌وی دیكه‌شیان خه‌ڵكی حه‌سه‌كه‌یه له رۆژئاوای كوردستان، دیارنییه كێ كوشتوویه‌تی، چونكه من خۆم چوومه لای "به‌ده‌ل به‌ندی" كه فه‌رمانده‌ی لیوایه‌كی پێشمه‌رگه‌یه له‌و ناوچه‌یه و ئه‌ویش سوێندی خواردووه كه هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك ته‌قه‌ی له كه‌س نه‌كردووه، بۆیه نازانرێت ئه‌و ژنه چۆن كوژراوه و كی كوشتوویه‌تی".
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی میدیاكانی په‌كه‌كه خۆیان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك به ئاڵا و هێماكانی په‌كه‌كه‌وه ده‌بینرێن، له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌شدا ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و ته‌نانه‌ت له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌شدا كه‌سانی چه‌كدار ده‌بینرێن، زۆرێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی خه‌ڵكی ده‌هێننه ناوچه‌كه ژماره‌ی حه‌سه‌كه یان له‌سه‌ره و له رۆژئاوای كوردستانه‌وه هێنراون و ژماره‌یك ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ش كه‌وتوونه‌ته پێشیانه‌وه و ده‌یانهێننه سه‌ر سه‌نگه‌ر و بازگه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌ر بۆیه تا ئێستا روون نییه ئه‌و دوو ژنه چۆن كوژراون.
هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ش له درووستبوونی گرژی له ناوچه برینداره‌كانیان نیگه‌رانن، دواده‌كه‌ن كێشه‌كان په‌ره‌نه‌سێنێت و ئارامی خه‌ڵكی نه‌شیوینریت.