"بە بچووک سەیری مەکەن با بچووک نەبنەوە"
بۆچوونی هــەکاری قانع
دوێنێ شەو لیستەر سیتی ئینگلیزی و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شکستی یانهی سێڤییای ئیسپانی هێنا و لە خولەکەدا وەدەری نا.
لە دوای سەرکەوتنی لیستەر سیتی زۆرێک لە ماڵپەڕ و کەسایەتییەکان پێیانوایە لیستەر پارویەکی ئاسان دەبێت بۆ یانەکانی تری قۆناغی 8ـی چامپیۆنزلیگ، بەڵام من وای بۆ دەچم ههر یانهیهك به بچووک سەیری لیستەر سیتی بكات به سوودی یانە ئینگلیزییەکە دهشكێتهوه.
ڕەنگە ئەم قسەیەی من بە گاڵتەجاری وەسف بکرێ یاخوود بڵێن هۆشی لەدەستداوە، بەڵام لە یانە سەرکەوتووەکانی ئەم قۆناغە جگە لە بارسێلۆنا، کام یانەی سەرکەوتووی ئەم قۆناغە ڕکابەرەکەیان هێندەی ڕکابەری لیستەر بەهێز و پاڵێوراو بوو بۆ سەرکەوتن؟
لیستەر سیتی ئەم وەرزە هەموو هێز و توانای خۆی بۆ چامپیۆنزلیگ تەرخانکردووە، بۆیه بە بچووک سەیرکردنی لیستەر سیتی ڕوحێکی گەورە بە لیستەر و جهنگاوهرهكانی دهبهخشێ و نهیار و ركابهرهكانیشی تووشی لە خۆبایی بوون دەکا، جیا لەوە لیستەر سیتی بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت، ههڵبهت لە کۆی 8 یاری کە ئەنجامی داوە لە 6 یاریدا هیچ گۆڵێکی لەسەر تۆمار نەکراوە و تاکوو ئێستا لە ناو کینگ پاوەردا هیچ گۆڵێکی لەسەر تۆمار نەکراوە، بۆیە دەلێم لیستەر سیتی بە بچووک سەیر مەکەن با بچووک نەبنەوە.