سیاسه‌توانان: ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی له‌به‌رده‌م كورده‌ به‌ سه‌دان ساڵ جارێك ده‌ڕه‌خسێت

"كاتی سه‌ربه‌خۆییه‌"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

بەگوتەی ژمارەیەكی زۆر كەسایەتی سیاسی نێوەخۆی و نێودەوڵەتی، گەلی كورد ئێستا لە ھەموو كاتەكان زیاتر لە سەربەخۆی نزیكبووەتەوە و دەرفەتێكی چارەنووسازی لەبەردەمدایە كە رەنگە بە سەدان ساڵ جارێك بۆ نەتەوە بێ دەوڵەتەكان بڕەخسێت.

لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستانیش بە شێكیان سەرەتا لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمن بۆ سەربەخۆیی و ھەندێكی دیكەش پێیان وایە پێویستە سەرەتا كێشەی ئەوناوچانە یەكلایی بكرێتەوە كە ھێزی پێشمەرگە بە خوێنی خۆی رزگاریكردوونەتەوە.