"ئه‌مریكا 1000 سه‌ربازی دیكه ده‌نێرێته سووریا"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكی، رۆژی چوارشه‌ممه 15/3/2017 رایگه‌یاند:" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، نزیكه‌ی 1000 سه‌ربازی دیكه ده‌نێرێته سووریا، له كاتێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت" پابه‌ندین به هه‌وڵه‌كانمان بۆ گه‌یشتن به رێگاچاره‌یه‌كی دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ململانێكانی سووریا كه پێی ناوه‌ته حه‌وته‌مین ساڵییه‌وه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه، كه پیویسته دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاو جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن، ده‌بێته گه‌وره‌ترین ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا، له شه‌ڕی دژی داعشدا له سووریا بڵاوبكرێنه‌وه".
ئێستا رێژه‌ی دیاریكراوی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له سووریا 500 كه‌سن، هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاردرایه سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به‌گوێره‌ی پێویست هێزی یه‌ده‌گی دیكه بگوازنه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته، هێزێكی تۆپخانه‌ی مارێنزیش نێردرایه نزیك شاری ره‌ققه.
پێشبینی ده‌كرێت، ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا ئێستا 800 تا 900 سه‌ربازبن، ئه‌و به‌رپرسه باڵا سه‌ربازیه‌ش ده‌ڵێت" 1000 سه‌ربازی دیكه‌ش ده‌نێردرێنه سووریا" به‌ڵام گوتوویه‌تی ناوم مه‌هێنن و ئه‌وه ته‌نها پێشنیاره و خراوه‌ته گفتوگۆوه و هێشتا بریاره‌كه نه‌دراوه".
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه ده‌ڵێت" ئه‌و هێزانه خۆیان راسته‌وخۆ شه‌ڕ ناكه‌ن، پاڵپشتی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ن كه له باكووری سووریا ده‌جه‌نگن، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هاوكاریی هاوپه‌یمانێتی كوردی عه‌ره‌بیش ده‌كات دژی رێكخراوی داعش، ئه‌و هێزانه‌ی پێیان ده‌گوترێت"سوریای دیموكراتی".