ئاڵای كوردستان لەسەر باڵەخانە حكوومییەكانی كەركووك بەرزدەكرێتەوە

پارێزگاری كەركووك بە فەرمی داوای لە ئەنجوومەنی پارێزگا كرد بەبۆنەی جەژنی بڕیارێک لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانەی دەزگا و کۆمپانیاکانی سەر بە حکومەت دەربکەن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

پارێزگاری کەرکووک داوای بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانە حکومییەکان دەکات.

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆز نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک بە فەرمی داوای لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کردووە، بڕیارێک لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانەی دەزگا و کۆمپانیاکانی سەر بە حکومەت دەربکەن.

پارێزگاری کەرکووک جەختیکردووەتەوە، کەرکووک یەکێکە لەو شوێنانەی جێناکۆکە و ماددەی 140 دەستووری عێراقی دەیگرێتەوە.

كەركووك یەكێكە لەو شارە كوردستانیانەی كە بە درێژایی مێژوو گەلی كورد قوربانی لەپێناوی دەدات و خەڵكی شارەكەش بەھۆی كوردبوونیان لەسەردەمی رژێمی بەعس قوربانی زۆریانداوە.