29ساڵ بەسەر كیمیابارانی ھەڵەبجە تێدەپەڕێت

لە شارەكانی كوردستان یادی كیمیابارانی ھەڵەبجە دەكرێتەوە

K24 - ھەولێر

لە 16 ئاداری ساڵی 1988 رژێمی بەعسی عێراق، شاری ھەڵەبجەی كیمیابارانكرد بەو ھۆیەوە زیاتر 5 ھەزار ھاووڵاتی شارەكە شەھیدبوون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون، دوای رووداوەكەش بەشێك لە خەڵكی ھەڵەبجە ئاوارەی ئێران بوون.

دوای 29 ساڵ ھێشتا زۆرێك لە بەركەوتووانی كیمیابارانی ھەڵەبجە برینەكانیان سارێژ نەبووە و ھەندێكیش لە ھاووڵاتیانی ھەڵەبجە كاریگەری كیمیاباران لەسەر جەستە و دەروونیان ماوەتەوە.

دوای راپەڕینی ساڵی 1991 خەڵكی كوردستان، زۆر لە سەركردە و وڵاتانی جیھان كە لەدوورەوە ناو و تراژیدیای ھەڵەبجەیان بیستبوو سەردانی شارەكەیان كردووە، حكوومەتیش ھەوڵیداوە لە رێگەی پڕۆژەی خزمەتگوزارییەوە كەمێك لە برینەكانی ئەو شارە سارێژبكات، بەڵام تا ئێستا لە ئاست داخوازی خەڵكەكە نەبووە، لە ساڵی 2013 حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری بە پارێزگا بوونی شاری ھەڵەبجەی راگەیاند و قەزاکانی ھەڵەبجە، شارباژێر، پێنجوین و سەیدسادق خرانە سەر پارێزگاكە، بەڵام ھێشتا ئەنجوومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لەو شارە، بەھۆی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسییەكان دەستبەكارنەبوون.

ئەمڕۆ بەبۆنەی تێپەڕبوونی 29 ساڵەی كیمیابارانی ھەڵەبجە بۆ یادیكردنەوەی ئەو رۆژە، بڕیارە چەند چالاكییەك لە ھەڵەبجە بەڕێوەدەچن، ھەروەھا خەڵكی شارو شارۆچكەكانی كوردستان، ساڵانە وەك ھاوخەمی و رێزگرتن لە گیانی شەھیدانی ھەڵەبجە و قوربانیان، كاتژمێر 11 پێش نیوەڕۆ لە شەقام و شوێنە گشتییەكان، چەند ساتێك بە بێدەنگی دەوەستن و چەندین چالاكییەك لەو یادە خەمناكەدا ئەنجامدەدەن.