زێدان له‌م یانه‌یه تۆقیوه
دوای ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م یانه سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناخی هه‌شت ئاشكرا بوو، زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید به ڕاشكاوانه رایگه‌یاند كه حه‌ز ناكه‌ن له قۆناخی داهاتوو به‌رامبه‌ر لێسته‌ر سیتی یاری بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 16 ئاداری 2017، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بووه‌وه، له باره‌ی قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: وا هه‌ست ده‌كه‌م هیچ راهێنه‌رێك نییه له تیروپشكه‌كه بیه‌وێت رووبه‌ڕووی لێسته‌ر سیتی ببێته‌وه.
زیزۆ ده‌شڵێت: پێموایه لێسته‌ر سیتی بۆ گه‌یشتن به قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌ربژێری سه‌ره‌كییه، چونكه ئه‌و یانه‌یه هیچ شتێكی نییه له ده‌ستی بدات و هیچ فشارێكیشی له‌سه‌ر نییه.
زێدان له باره‌ی لێسته‌ر سیتی گوتیشی: یانه‌یه‌ك بتوانێت به‌م شێوه‌یه هه‌موو شتێك له دژی یانه‌ی سێڤییا پێچه‌وانه بكاته‌وه، بێگومان ده‌توانێت هه‌مان شت له دژی یانه‌كانی دیكه‌ش دووباره بكاته‌وه.
بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی له كاتژمێر 14:00 تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له شاری نیۆنی سویسرا به‌ڕێوه بچێت، یانه سه‌ركه‌وتووه‌كان پێكهاتوون له (ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، بایرن میونشن، چێڵسی، لێسته‌ر سیتی، مۆناكۆ، دۆرتمۆند و یوڤێنتۆس).