چیرۆكی ئەو خێزانەی 45 كەسیان لە كیمیابارانی ھەڵەبجە شەھیدبوون

دوو لە رزگاربووانی ئەم خانەوادەیە بە بەرکەوتووی چەکی کیمیایی ھەژمار نەکراون
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

چیرۆكە تراژیدییەكانی كیمیابارانی ھەڵەبجە زۆرن و تێپەڕبوونی 29 ساڵ بەسەر ئەم كارەساتە نەیتوانی كۆتایی بە ئێش و ئازاره‌كانیان بێنێت و ھەر رزگاربوویەكی ئەم كارەساتە چیرۆکیکی کاریگەر لە ناخیدایە.

ئەکرەم و ھۆشیار دوو رزگاربووی کیمیابارانی ھەڵەبجەن و له‌ روژی كاره‌ساته‌كه‌دا زیاتر لە 45 کەس لە ئه‌ندامانی بنەماڵەکەیان شەھید بوون.

تا ئێستا لەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە بەرکەوتووی چەکی کیمیایی ھەژمار نەکراون.