بزانه دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی چوارگۆشه‌ی زێرین چی روویدا؟
له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له ناوجه‌رگه‌ی كه‌ركووكی داعشبه‌زێن به 3 خاڵه‌وه بۆ به‌رزاییه‌كانی پیرمامه‌وه گه‌ڕایه‌وه، یاریی نێوان نه‌رورۆز و شێروانه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
كه‌ركووك ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ئه‌م یارییه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی سارد و باراناوی له یاریگه‌ی كه‌ركووك به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له لایه‌ن یاریزانانی به‌رگریكاره‌وه تۆمار كران كه تێیدا (عیماد ئه‌سعه‌د) له گێمی یه‌كه‌م و (عه‌بدوڵڵا عه‌لی) له گێمی دووه‌م گۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان تۆمار كرد، تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی كه‌ركووكیش (به‌رهه‌م به‌هادین) تۆماری كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه به تۆمار كردنی 3 خاڵ سه‌رلیستی ئه‌م قۆناخه‌ی گرت.
نه‌ورۆز ـ شێروانه
شاری سلێمانی باوه‌شی بۆ ئه‌م یارییه كرده‌وه، كه تێیدا یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له گێمی دووه‌م تۆمار كران، سه‌ره‌تا ئه‌نه‌س مالیك كه له گێمی دووه‌م به‌شداریی یارییه‌كه‌ی كرد یانه‌ی شێروانه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه هه‌رێم كه‌لاری گۆڵێكی كوشنده‌ی له شێروانه‌ی كرد كه پێشتر له‌و یانه‌یه پێگه‌یشتووه.
ئاماره‌كانی یارییه‌كه:
ـ هه‌رێم بورهان بۆ یه‌كه‌مجار له خولی نایاب گۆڵی له یانه‌ی شێروانه‌ی پێشووی كرد، ئه‌مه یه‌كه‌مین گۆڵی ئه‌م یاریزانه بوو له‌م وه‌رزه.
ـ گۆڵه‌كه‌ی ئه‌مرۆی هه‌رێم بورهان 11 یازده‌یه‌مین گۆڵی یانه‌ی نه‌ورۆز بوو له دوایین 7 یارییان به‌رامبه‌ر یانه‌ی شێروانه.
ـ گۆڵه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نه‌س مالیك له دژی یانه‌ی نه‌ورۆز، حه‌وته‌مین گۆڵی یانه كه‌لارییه‌كه بوو له دوایین 7 یارییاندا له دژی یانه‌ی نه‌ورۆز.
ـ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر كه‌ركووك، چواره‌مین بردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوو له دوایین 7 یارییاندا به‌رامبه‌ر كه‌ركووك..
ـ به‌رهه‌م به‌هائه‌دین گۆڵی چواره‌می له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب بۆ یانه‌ی كه‌ركووك تۆمار كرد.
ـ عیماد ئه‌سعه‌د كاپتنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌مین گۆڵی له‌م وه‌رزه بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
ـ عه‌بدوڵڵا عه‌لی به‌رگریكاری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سێیه‌مین گۆڵی خۆی له‌م وه‌رزه بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
ـ له مێژووی خولی نایاب به‌رامبه‌ربوونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان نه‌ورۆز و شێروانه، سێیه‌مین یه‌كسانبوونی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه بوو.