كوردێك 32 ساڵە رەشپۆشە

زیاتر لە 40 مانگ لە زیندان بووە
kurdistan24.net

K24 - مەلەتی

لە مێژووی گەلی كورددا زۆرن ئەو كەسانەی بەھۆی كوردبوون، تووشی نەھامەتی و دەردەسەری بوونەتەوە، شێخۆ قەرەقۆچ یەكێكە لەو كەسانەی كە بەھۆی كوردبوون دەكەوێتە زیندان و ئازار و ئەشكەنجەی زۆری بینیووە و 32 ساڵە رەشپۆشە، وەك خۆی دەڵێ "ھیچ پەیوەندییەكی بە سیاسەتەوە نەبووە، بەڵام لەم سەردەمەدا كوردبوون بیانوێكی رەوا بوو بۆ گرتن و چەوساندنەوە".