كەسێك 15 خولەك بە نھێنی لە كۆشكی سپی دەسوڕێتەوە

ئەگەر ھەیە سزاکەی زیاتر لە 10 ساڵ زیندانی بێت

K24 - ھەولێر

تۆڕی ھەواڵی سی ئێن ئێن ئەوەی ئاشكرا كرد كە كەسێك دزەی کردووە و توانیوەیەتی بۆ ماوەی 15 خولەك لە باخچەی كۆشكی سپی خۆی حەشار بدات.

جۆناسان تران تەمەن 26 ساڵ ئەو كەسەیە كە دزەیکردووە بۆ نێو باخچەی كۆشكی سپی. ئەو كارەشی بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت و ئەگەر ھەیە سزاکەی زیاتر لە 10 ساڵ زیندانی بێت.

جۆناسان ھەفتەی رابردوو دوای سەركەوتن بەسەر دیواری تەلبەندی كۆشكی سپی، بۆ ماوەی 15 خولەك لەوێ مابووەوە بەر لەوەی دەستگیر بكرێت.