به ڤیدیۆ... كریستیانۆ له زێدان توڕه بووه و قسه‌ی پێگوتووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، گۆڕانكارییه‌كه‌ی كریستیانۆ له گێمی دووه‌م به‌رامبه‌ر بلباو، توڕه‌بوونی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌مرۆ 19 ئاداری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیای ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان به‌رامبه‌ر بلباو كاتێك یاریگه‌ی جێهێشووه گوتویه‌تی: بۆ من، نه‌فره‌تت لێ بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ وشه‌ی نه‌فره‌تی له دژی زێدانی راهێنه‌ر به‌كارهێناوه و دواتر نیگه‌رانی خۆی له دژی گۆڕانكارییه‌كه‌ی پیشانداوه.
ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر بلباو به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه، گۆڵه‌كانی ریال له لایه‌ن (بێنزێما و كاسێمیرۆ) تۆمار كران، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش به ئه‌سیستی كریستیانۆ تۆمار كران.
كریستیانۆ ئه‌م وه‌رزه تاكه یاریزانی ریال مه‌درید كه به‌شداریی له تۆماركردنی 35 گۆڵ كردووه، 26 گۆڵیشی كردووه و 10 ئه‌سیستی هه‌یه.