دوو یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر په‌یوه‌ندییان به یانه‌ی ته‌ڵه‌به كرد
K24 ـ هه‌ولێر
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر، دوو یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی به‌غدا گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 19 ئاداری 2017، رێبین ره‌مزی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه هه‌ریه‌ك له (رێباز عه‌بدوڵڵا)ـی گۆڵپارێز و (كامیران خالید) به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر به‌شێوه‌ی خواستن تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن.
رێباز عه‌بدوڵڵا پێشتر له یانه‌ی برووسك یاری كردووه، ماوه‌ی 3 ساڵیشه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێر كردووه، وه‌رزی رابردوو ناسناوی خولی نایابی كوردستانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر برده‌وه.
كامیران خالید، پێشتر له یانه‌ی دهۆك پێگه‌یشتووه، له سه‌ره‌تای 2016 بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر گواسترایه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو یانه‌ی ته‌ڵه‌به ئه‌یوب ئۆدیشۆی راهێنه‌ری له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه، شوێنه‌كه‌ی به موزه‌فه‌ر جه‌باری راهێنه‌ری پێشووی هه‌ولێر پڕ كرده‌وه.
یانه‌ی ته‌ڵه‌به به كۆكردنه‌وه‌ی 37 خاڵ له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق دێت و یارییه‌كی دواخراویشی هه‌یه.