سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا: ئه‌ڵمانيا پشتيوانى په‌كه‌كه‌ ده‌كات

گوتيشى: دەرکەوتووە، ئەڵمانیا پشتگیریی لە فەتحوڵڵا گولەن دەکات
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ئيبراھیم کالن گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن تورکدا، ئەڵمانیا تۆمەتبار دەکات بەوەی چۆن حکومەتی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتگیریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە)ی کردووە، ئێستاش دەرکەوتووە، ئەڵمانیا پشتگیریی لە فەتحوڵڵا گولەن دەکات، ئەو بزووتنەوەیەی کە ئەنقەرە تۆمەتباری کردووە، كە لەپشت کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی رابردووی تورکیا بووە.