پێشمەرگە لە نەورۆزدا داوای ئاشتەوایی نێوماڵی كورد دەكەن

"ئەم نەورۆزە بكەینە نەورۆزی وەفا بۆ شەھیدان و سەركەوتن بەسەر دوژمنانی كورد"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

لەگەڵ ھاتنی جەژنی نەورۆز، پێشمەرگە وەک پارێزەری خاک و نیشتمان، داوای یەکڕیزی و ئاشتەوایی نێو ماڵی کوردە دەكەن، ئەوەش دەخەنەڕوو، وەک چۆن ئەوان کوردستان دەپارێزن لە گروپە توندڕەو و تیرۆرستان، پێویستە لایەنە سیاسیەکانی کوردستانیش ئاشتی و یەکڕیزی نەتەوەیی کورد بپارێزن و ھەوڵبدەن بۆ یەک ئامانج کە بە دەوڵەت بوونی کوردستانە.