بڕى سامانى موباره‌ك ئاشكرا كرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه دادوه‌رييه‌كانى ميسر، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى ئازار/ مارسى 2017، به ره‌سمى ئه‌ندازه‌ى سه‌روه‌ت و سامانى حوسنى موباره‌ك سه‌رۆكى پێشووترى ميسريان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه ره‌سمييه‌كان سامانى موباره‌ك ته‌نيا له ناو ميسردا به 3 مليار و 600مليۆن جونه‌يهى ميسرى خه‌مڵێندراوه.
ئه‌مه له كاتێكدايه به هۆى ساخته‌كارى و گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى تايبه‌تى بۆ شاردنه‌وه‌ى موڵكدارێتى سامانى موباره‌ك، نه‌توانراوه هه‌موو ئه‌و سامانه ديار بكرێت كه موباره‌ك كۆى كردووه‌ته‌وه.
حكومه‌تى ميسر ئه‌وه‌شى راگه‌ياندووه، له ده‌ره‌وه‌ى وڵات سامانى حوسنى موباره‌ك به مليارێك و نيو ده‌خه‌مڵێندرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ده‌ركه‌وتووه، موباره‌ك و كوڕه‌كانى عه‌قاراتيان له له‌نده‌ن و قوبرس و ئه‌مريكا هه‌يه و ته‌نيا له بانكه‌كانى سويسراش 410 مليۆن دۆلاريان هه‌ڵگرتووه.
يه‌كێتى ئه‌وروپا پێشتر بڕياريدابوو، سه‌روه‌ت و سامانى موباره‌ك و كوڕه‌كانى و 14 كه‌س له ده‌ستوپه‌يوه‌نده‌كانيان تا 2020 بلۆك بكات.