ئه‌رده‌ن "ژنه مه‌ترسیداره‌كه" راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا ناكاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌رده‌ن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوا بڕیاری خۆی له باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی "ئه‌حلام ته‌میمی" ده‌ركرد و به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، ئه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه ئه‌و ژنه راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكرێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی به‌ترای ئه‌رده‌نی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان واشنتن و عه‌مان له ساڵی 1995، ئه‌و دوو وڵاته تاوانباره هه‌ڵاتووه‌كان، راده‌ستی یه‌كتر بكه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌و ئاژانسه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و رێككه‌وتنه به‌سه‌ر چووه و له ئێستادا جێبه‌جێ ناكرێت، بۆیه راده‌ستكردنه‌وه‌ی "مه‌ترسیدارترین ژن" ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌حلام ته‌میمی، 36 ساڵ، وه‌ك رۆژنامه‌وان و چالاكوانی بواری داكۆكیكردن له مافی دیله‌كان له به‌ندیخانه‌كانی ئیسرائیل، كاریكردووه.
ئه‌حلام یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیركرا، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له ئه‌نجامدانی ته‌قاندنه‌وه‌ی ریستورانتی "سبارۆ"ی قودس له ساڵی 2001 و سزای 16 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، دواتر به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له ساڵی 2011 ئازادكرا و ئێستاش له ئه‌رده‌ن نیشته‌جێیه.
ئه‌حلام ته‌میمی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به "مه‌ترسیدارترین داواكراو" دانراوه، وه‌ك واشنتن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌و ژنه له پرۆسه‌ی كوشتن و رفاندنی 15 هاووڵاتی ئیسرائیلی تێوه‌گلاوه، كه یه‌كێك له‌وانه، هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی بووه، به‌و هۆیه‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌رده‌ن كردبوو، ئه‌و ژنه‌یان راده‌ست بكاته‌وه.