داعش 9 ئه‌فسه‌رى پۆليسى عێراق ده‌ڕفێنێت

داعش عه‌قيدێك و هه‌شت ئه‌فسه‌رى پۆليسى له‌ خۆرئاواى مووسڵ ده‌ستگيركردووه‌.

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ 20ى ئازار/ مارسى 2017، داعش عه‌قيدێك و هه‌شت ئه‌فسه‌رى پۆليسى له‌ خۆرئاواى مووسڵ ده‌ستگيركردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونيكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ له‌ ده‌وروبه‌رى كاتژمێر 3ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كى (باب الجديد) له‌ مووسڵ ده‌ستگيركراوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، تا ئێستا شوێنى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ و چاره‌نووسيان نادياره‌.

رۆژى 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ به‌ ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ رزگاركردنى ناوچه‌ كوردستانييه‌كان ده‌ستيپێكرد.

رۆژى 19ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017، دواى رزگاركردنى رۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه‌، سوپاى عێراق ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى رۆژئاواى شاره‌كه‌ى ده‌ستپێكرد، كه‌ تا ئێستا به‌شێكى له‌ به‌رده‌ست داعش ماوه‌.