به ڤیدیۆ.. ببینه هێرشكه‌ره‌كه‌ی پاریس چۆن په‌لاماری ژنه پۆلیسێك ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی 18ی ئادار/ مارسی 2017، پۆلیسی فڕەنسا رایگه‌یاند كه‌سێكیان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆرلی له پاریس كوشتووه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵیداوه چه‌كی یه‌كێك له ژنه پۆلیسێكی فڕۆكه‌خانه به‌رێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، هێرشكه‌ره‌كه، له دواوه په‌لاماری ژنه پۆلیسه‌كه ده‌دات و دوای نزیكه‌ی سێ خووله‌ك ململانێ بۆ بردنی چه‌كه‌كه، له‌لایه‌ن هاوكارانی ژنه پۆلیسه‌كه، ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت.
وه‌ك پۆلیسی فه‌ره‌نسا بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێرشكه‌ره‌كه ناوی زیاد بن بلقاسمه و ته‌مه‌نی 39 ساڵه، ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه، بلقاسم له دایكبووی پاریسه و دوای رووداوه‌كه‌ش، پۆلیسی ماڵه‌كه‌ی پشكنیوه و چه‌ند گرامێك مادده‌ی بێهۆشكه‌ری كۆكایینییان دۆزیوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش، دوو ئامۆزای بلقاسم له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه، به‌ڵام دواتر ئازادكراون.
هه‌ر پاش رووداوی ته‌قه‌كردن، فڕۆكه‌خانه چوڵكرا و گه‌شتیاران 200 مه‌تر له ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه دوورخرانه‌وه.
شایه‌دحاڵێكی رووداوه‌كه گوتی "له ریزی پشكینیندا بووین بۆ گه‌شتكردن بۆ تێل ئه‌بیب، كاتێ كه ده‌نگی سێ یان چوار ته‌قه‌مان بیست".