رووسيا لێدوانێكى يه‌په‌گه ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رێدور خه‌ليل، گوته‌بێژى يه‌په‌گه رايگه‌ياند، رووسه‌كان له عفرين ناوه‌ندێكى سه‌ربازى ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئه‌و لێدوانه‌ى ره‌تكرده‌وه.
گوته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، رێدور خه‌ليل بۆ رۆيته‌رز ئاشكرايكردبوو، كه دوێنێ له‌گه‌ڵ رووسه‌كان گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن و هێزى سه‌ربازى رووسيا له عفرين ناوه‌ندێكى سه‌ربازى ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى ئازار/ مارسى 2017 رايگه‌ياند، رووسيا نايه‌وێت بنكه‌ى سه‌ربازى نوێ له باكوورى سووريا بكاته‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كى وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه: هيچ پلانێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازى رووسيى و كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى له‌سه‌ر خاكى سووريا له به‌رده‌ستدا نييه.
هه‌روه‌ها له به‌يانه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌وه‌ى وتراوه له‌و باره‌يه‌وه بريتييه له "سه‌نته‌رى ئاشته‌وايى" كه رووسيا ده‌يه‌وێت له رێگه‌يه‌وه هاوكارى دانووستانه‌كان و گه‌يشتن به رێككه‌وتنى ناوخۆيى بۆ راگرتنى شه‌ڕ و به‌رقه‌راركردنى ئاگربه‌ست بكات.
هه‌روه‌ها هاتووه، ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌گوازرێته‌وه بۆ پارێزگاى حه‌له‌ب و له نزيك عفرين جێ‌گير ده‌كرێت بۆ رێگه‌گرتن له شكاندنى ئاگربه‌ست.