عه‌بادی گه‌یشته كۆشكی سپی
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشته كۆشكی سپی و بڕیاره له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆك ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه و نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌و شانده‌دا به‌شداره.
فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێم یاوه‌ری شانده‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كات بۆ ئه‌مه‌ریكا و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان عه‌بادی و دۆناڵد تره‌مپ، دواییی قۆناغی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش تاووتوێبكرێت.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، تاووتوێكردنی پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كه، بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدار و ئه‌میرانه‌ی داعش، كه هه‌ڵاتوون و له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان خۆیان حه‌شارداوه.
هه‌روه‌ها ره‌وشی دارایی عێراق و بار‌و گوزه‌رانی ئاواره‌كان، تاووتوێده‌كرێن.