بیڵ گه‌یتس ئه‌مساڵیش ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانه
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری فۆربسی ئه‌مه‌ریكی، ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه و ئه‌مساڵیش، بیڵ گه‌یتس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه، كه كۆی سامانه‌كه‌ی 86 ملیار دۆلاره.
هه‌رچی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه، پێچه‌وانه‌ی گه‌یتس, 220 خاڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه و نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار سه‌رمایه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، ئێستا سامانه‌كه‌ی ته‌نها 3.5 ملیاره و له ریزبه‌ندی 544ه‌مینه، كه پێشتر 324ه‌هه‌م بووه.
مارك زوكه‌ربێرگ، خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك، له پێنجه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌دایه و كۆی سامانه‌كه‌شی به 56 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
له نێو لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترینانی جیهانیشدا، چوار سه‌رمایه‌داری كه‌نداو هه‌ن، 10 سعوودی، 5 ئیماراتی، 4 كوه‌یتی، 3 عه‌مانی، 2 قه‌ته‌ڕی.
وه‌لید بن ته‌ڵاڵی سعوودی، كه له‌ریزبه‌ندی 45ه‌مینه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه و ده‌وڵه‌مه‌ندترینه، كۆی سه‌رمایه‌كه‌شی به 18.7 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوییان له‌و لیسته‌ی گۆڤاری فۆربسدا هاتووه، ژماره‌یان زیاتر له 2 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، ئه‌وانه ناونیشیان تێدا هاتووه، هیچیان له ملیارێك دۆلار كه‌مترییان نییه.